Apora Logo

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە

10/6/2025

پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە، بە وتەی بەرپرسانی سوریا لەدوای روخانی رژێمی ئەسەد، سەدان هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

مازن عەلوش بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دەستەی دامەزراوە وشکانی و دەریاییەکانی سوریا رایگەیاند، لەیەکەم هەفتەی ئەم مانگەدا 25 هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوەشکرد مانگی رابردو 90 هەزار ئاوارە لەرێگەی دەروازە سنورییەکانەوە گەڕاونەتەوە سوریا.

وتیشی: كۆی ئەو ئاوارانەی سوریا كە لەدەروازە سنورییەكانەوە گەڕاونەتەوە لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد 400 هەزار كەسی تێپەڕاندوە و زۆرینەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە، لەوڵاتانی توركیا و لوبنان و عێراق و ئوردن بون.

باسی لەوەشكرد، رێکخستنەوەی دەروازە وشكانی و دەریاییەكانی سوریا لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد دەستیپێكردوە بەئامانجی زامنكردنی گەڕانەوەی پارێزراو و ڕێكخراویی ئاوارەكان

;