لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان بەشێوەی کاش لەتەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق قەدەغە دەکرێت و دەبێتە ئەلیکترۆنی.
ساڵح سەلمان، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووه، عێراق لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2018 بۆ 2019 تەنها كەمتر لەڕێژەی 10%ی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبووە، بەڵام ئێستا ڕێژەكەی بۆ 40% بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی ئامێرەكان فرۆشتن بەشێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە 60 بۆ 70 هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش 22 بۆ 33 ملیۆن زیادیكردوە.
لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە، لەمامەڵەی تەواوی فەرمانگە حكومییەكاندا پارەی كاش نامێنێت و دەبێت بەئەلیكترۆنی، پێویستە هاوڵاتیان بەبێ كارتی بانکی، سەردانی فەرمانگەكان نەكەن.
ئەم بڕیارە، فەرمانگە فیداڵییەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، وەک فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و دامەزراوە فیدراڵییەکانی دیکە.