كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ، ملیۆنێك و 85 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، کە به‌رزترین ئاسته له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2005ه‌وه و دەشڵێت، پرۆسەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکان بە باشى بەڕێوە دەچێت.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و 850 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێی تۆمار کردوە و وتیشىى: ئەوەش بەهۆى درێژکردنەوەى وادەى خۆتۆمارکردن و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنەوە بوە هه‌ڵبژاردنه‌كان. هیواشى خواست، ئه‌و ژماره‌یه تاوه‌كو له 15ی حوزەیران دوو ملیۆن تێپەڕێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌م ژماره‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشودا و له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه و به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا.
عیماد جه‌میل رونیشی كرده‌وه: پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به‌باشی به‌ره‌وپێش چوه و وتیشى: تا ڕێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت.