خێزانی ئه‌و كچه له په‌یامێكدا له كه‌ناڵی GoFundMe ڕایانگه‌یاند، "دوای چوار ڕۆژ له به‌شی چاودێری چڕ، گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌مان ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌و ڕوناكی بو بۆ هه‌مومان، ئه‌و ئازاره‌ی ئێمه و هاوڕێكانی هه‌ستی پێده‌كه‌ین، وه‌سف ناكرێت".
ڕینا ئۆرۆركی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌سه‌ر داوای هاوڕێكانی ویستویه‌تی چالێنجه‌كه‌ی تیك تۆكی Huffing دوباره بكاته‌وه، به‌پێی ماڵپه‌ڕی LBC ژماره‌یه‌ك مێردمنداڵ له پلاتفۆرمی تیكتۆكدا مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌م چالێنجه ده‌كه‌ن.
خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن، "به‌رگه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه ناگرن، ئه‌و بۆشاییه‌ی كه به‌جێی ده‌هێڵێت جێگره‌وه‌ی نابێت، به‌ڵام هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هیچ منداڵێكی دیكه هه‌مان چاره‌نوسی كچه‌كه‌ی ئێمه‌ی نه‌بێت".
خێزانه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یان ده‌ستپێكردوه بۆ دابینكردنی تێچوی خه‌رجییه‌كانی پزیشكی و تێچوی پرسه و چاره‌سه‌ری ده‌رونی، هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی بودجه‌ی هه‌وڵه‌كانی هۆشیاری به ئامانجی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مێردمنداڵان و دایك و باوكان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دیارده كوشنده‌یه.
پزیشكان و پسپۆڕانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵمژینی مادده كیمیاییه‌كان، كه لای گه‌نجان به "هافینگ" یان "داستنیگ" ناسراون، كه ده‌بێته هۆی تێكچونی ده‌ستبه‌جێی مێشك و سستبونی دڵ و له زۆر حاڵه‌تدا مردنی له‌ناكاو.
ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئه‌و كچه به‌كاریهێناوه، جۆرێكه له سپڕا كه به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و كیبۆردی كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام به‌شێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تۆنی ده‌نگیان به‌كاریده‌هێنن، ئێستاش وه‌ك چالێنجی لێهاتوه بۆ گۆرانی وتن له تیكتۆك به‌كارده‌هێندرێت.