Apora Logo

پوتین ستراتیژی پەرەپێدانی هێزی دەریایی ڕووسیا تا ساڵی ٢٠٥٠ دادەڕێژێت

پوتین ستراتیژی پەرەپێدانی هێزی دەریایی ڕووسیا تا ساڵی ٢٠٥٠ دادەڕێژێت

ئاژانسی هەواڵی RIA ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ستراتیژی نوێی پەرەپێدانی هێزی دەریایی ڕوسیای پەسەندکردووە.

9/6/2025

ئاژانسەکە لە زاری نیکۆلای پاتروشێڤ، بەرپرسی کرێملینەوە ڕایگەیاندووە، پوتین ستراتیژییەکی نوێی بۆ پەرەپێدانی هێزی دەریایی ڕووسیا تا ساڵی ٢٠٥٠ پەسەند کردووە.


پاتروشێڤ ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری داڕشتنی ئەو ستراتیژە لە کۆبوونەوەیەکدا لە کرێملین لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ دراوە، هەروەها ڕەشنووسی کۆتایی ستراتیژییەکە خراوەتە بەردەم پوتین بۆ ئەوەی تاوتوێی بکات و لە ٣٠ی ئایاردا واژۆی لەسەر کراوە.


بەپێی وتەی نیکۆلای پاتروشێڤ یاریدەدەری سەرۆکایەتی ئەمریکا ، ئەمە یەکەمجارە بەڵگەنامەیەکی لەم جۆرە لە مێژووی مۆدێرن وەربگیرێت.


پاتروشێڤ ئاماژەی بەوەدا کە بەڵگەنامەکە هەڵسەنگاندنێک بۆ دەوڵەت و تواناکانی هێزی دەریایی دەخاتە ڕوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان، هەروەها پێداویستییەکانی پێکهێنانی شەڕکەری داهاتوو دادەڕێژێت.

;