یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ فرانكۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ریڤەرپلەیت رێككەوت.
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردوەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید گرەوی گواستنەوەی ماستانتونۆی لە یانەی پاریس سان جێرمان بردەوەو لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت و یاریزانەكە رێككەوت.
ماركا ئاشكرایكردوە ریاڵ مەدرید بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت رێككەوتوە پارەكە بەچوار جار دەداتە یانە ئەرجەنتینیەكە.
رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكراشیكردوە گرێبەستەكەی نێوان مێرەنگی و یاریزانەكە بۆ ماوەی شەش ساڵ دەبێت وهەفتەی داهاتوش لەمەدرید پشكنینی پزیشكی بۆ دەكرێت.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش ماستانتونۆ دوای مۆندیالی یانەكان پەیوەندی بەراهێنانەكانی ریاڵ مەدریدەوە دەكات