Apora Logo

نەیشنز لیگ.. پورتوگال بە بردنەوە لە ئەڵمانیا گەیشتە یاریی کۆتایی

نەیشنز لیگ.. پورتوگال بە بردنەوە لە ئەڵمانیا گەیشتە یاریی کۆتایی

نەیشنز لیگ.. پورتوگال بە بردنەوە لە ئەڵمانیا گەیشتە یاریی کۆتایی

5/6/2025

لە نەیشنز لیگ پورتوگال بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ لە ئەڵمانیای بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی نەیشنز لیگ، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بیندرا و هەردوولا چەندین هەلی مەترسیداریان رەخساند بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.

لە تایمی دووەم، هەر زوو ئەڵمانیا بە گۆڵێکی ڤێرتز لە خولەکی 48 پێشکەوتن، بەڵام دوای چەند گۆڕانکارییەک پورتوگال هاتەوە کەشی یارییەکە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 63 و 68 نوسییەوە، گۆڵەکانیش کۆنسێساو و رۆناڵدۆ تۆماریانکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی کۆتایی هات، بەم بردنەوە پورتوگال گەیشتە یاریی کۆتایی و مانشافت ماڵئاوایی کرد.

;