Apora Logo

سەبارەت بەدەرکردنی ئەمری وەلائی لە لایەن دادگای فیداڵیەوە

سەبارەت بەدەرکردنی ئەمری وەلائی لە لایەن دادگای فیداڵیەوە

لەتیف مستەفا - شارەزای یاسای دەستوور

2/6/2025

دادگای فیدراڵی بەیاننامەیەکی بڵاکردۆتەوەو دەڵێ؛ کۆمەڵێک فەرمانبەر داوایەکیان لە دادگا تۆمار کردوە و داوای دەرکردنی (ئەمری ولائی ) دەکەن بۆ بریاردان لەسەر خەرج کردنی مووچەکانیان و دادگاش بەم زوانە بڕیار لەسەر ئەو ئەمرە ولائیە دەدات.


لە راستیدا ئەمری ولائی پیش دەرچوونی بریاری دادگایە لەداوایەکدا بۆ هەندێ بابەتی بەپەلە، بەڵام دوای ئەوەی بریار لەدەعوایەکدا دەرچوو شتێک نیە بەناوی ئەمری وەلائی بەڵکو دەبیت بریارەکەی دادگا جێبەجی بکرێت و ئەوەی نەیکرد سزا بدرێ بە تۆمەتی سوکایەتی و جیبەجێ نەکردنی بریاری دادگا وە بریاری دادگا هیزی یاسایی تەواو و یەکلایی کەرەوەی هەیە نەک ئەمری ولائی.


دادگای فیدراڵی بریاری خۆی لە داوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەرکردوە ئیتر دەبێ جێبەجی بکرێت و دەبێ ئەوەی جێبەجێی ناکات جا سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی فیدراڵ بن یان هەرێم بن دەبێ دوای ئاگادار کردنەوەیان کە لەماوەی هەفتەیەکدا بریارەکە جێبەجێ بکەن بە گوێرەی مادەی ۳۲۹ لە یاسای سزادان وە ئەگەر نەیانکرد بیاندات بەدادگای لیکۆڵینەوە بە تۆمەتی جێبەجی نەکردنی بریاری دادگا، بەڵام دەرکردنی ئەمری وەلائی دوای دەرچونی بریاری کۆتایی لەلایەن دادگاوە لەم کەیسەدا، جگە لەوەی کە هیچ سەنەدیکی یاسایی نیە ڕاکردنە لە کێشەکەو خولانەوەیە لە بازنەی بەتاڵدا وەک ئەو مەتەڵەی (هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هیلکەی لیدیت).


لەوانەیە بۆ ئەم مانگە سەرفی بکەن ئەویش وەک ئەوەنا کە بریارەکە یاسایی بیت بەڵکو وەک دەرچەیەک بۆ فشارە سیاسیە دەرەکیەکان بەڵام بۆ مانگەکانی تر هەمان شت دوبارە دەبێتەوە ئەگەر بریاری کۆتایی لێنەدریت.


لا يوجد اي سند قانوني لصدور امر ولائی بعد صدور القرار من المحكمة في الدعوى موضوع النزاع 

الامر الولائي يكون قبل حسم الدعوى لبعض المساءل العاجلة التي يخشى عليها من فوات الوقت ولحين حسم الدعوى 

امما بعد صدور القرار في الدعوى يجب تنفيذ قرار المحكمةً و يجب إنذار الجهة او الشخص الذي لا ينفذ وإقامة الدعوى عليه في محكمة التحقيق لكون عدم تنفيذ قرار المحكمة يشكل جريمة جنائية.

;