Apora Logo

رەنگە هەسەدە و تورکیا کۆببنەوە

رەنگە هەسەدە و تورکیا کۆببنەوە

مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان.

31/5/2025

مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، کەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تورکیا هەیە و هەروەها لە ڕێگەی ناوبژیوانەوە پەیوەندی دەکەن.

عەبدی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی شەمسی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا پەرەپێبدەن و کراوەن بۆ دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.


ڕۆژی هەینی، ئەلمۆنیتۆر بڵاویکردەوە، تورکیە پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزی لەگەڵ عەبدی کردووە، کە ڕەنگە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا یان ئیبراهیم کالن سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی (میت) لەخۆ بگرێت.



;