مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد ئاشکرای دەکات، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا دەچنە بەغدا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دواییە کە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست بووە .
عوسمان لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەدووری نازانرێت هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی گەورە بگرێتەبەر بە کشانەوەی وەزیر و بەرپرسانی حکومەت و ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە بەغدا، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕیاریدا بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "چارەسەر لە دانیشتن لەسەر یەک مێز لە نێوان بەرپرسانی مەلەفی دارایی و نەوتی بەغدا و هەرێمی کوردستاندایە".
داواشی کرد، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان دوور بخرێتەوە، چونکە مووچە مافێکی ڕەوایە و فەرمانبەر تاوانبار نییە بۆ کێشە حکومی و سیاسییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە مووچە و نەوت بخرێتە بەردەم هەموو لایەک، لەگەڵ وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی هەر لایەنێک بۆ ئەم ڕێککەوتنە، بۆ ئەوەی تۆمەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم ڕابگیرێت".