وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نمره‌ی سه‌رجه‌م پۆله ناكۆتاكان له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یان به‌رده‌سته و زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار قوتابی ده‌توانن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دوه‌م له‌و رێگه‌یه‌وه وه‌ربگرنه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "نمره‌ی هه‌مو پۆله ناكۆتاكان (قوتابخانه حكومییه‌كان) ئێستا له ئه‌پڵیكه‌یشنی ( ئی - هه‌ڵسه‌نگاندن) به‌رده‌سته".
راشیگه‌یاندوه، "زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار قوتابی پۆله ناكۆتاكان ( پۆلی 4ی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی) ده‌توانن ئه‌نجامی كۆتایی وه‌رزی دوه‌م (خولی یه‌كه‌م) وه‌ربگرنه‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ خوێندكاران وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌كردوه، "به‌وریایی و دڵنیایی كۆدی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی نهێنی به‌كاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به دروستی ئه‌نجامه‌كانت وه‌ربگریته‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "نوسینی ژماره‌كان به‌نوسینی ژماره‌ی ئینگلیزی ده‌بێت بێ سپه‌یس و هیچ ئاماژه‌یه‌ك ، له ئه‌نجامی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان به نوسینی ژماره‌ی كوردی و به‌كارهێنانی سپه‌یس و هه‌ندێك ئاماژه و ژماره‌ی هه‌ڵه‌ی وشه‌ی نهێنی هه‌وڵی داخڵ بونیان ده‌دا كه ڕاسته‌وخۆ سیستم هه‌ژماره‌ی لۆك ده‌كردن. بۆیه پێویسته دڵنیابیت له به‌كارهێنانی دروست".