كۆمپانیای مۆدێرنا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا (FDA) ڤاكسینی نه‌وه‌ی داهاتوی كۆڤید-19ی بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن 65 ساڵ و سه‌روتر په‌سه‌ند كردوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م په‌سه‌ندكردنه له‌و كاته‌وه‌ی ده‌زگاكه مه‌رجه‌كانی توندتر كردوه.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤاکسینەکە بۆ ئەو کەسانەش پەسەندکراوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٦٤ ساڵدایە و بەدەست یەکێک یان چەند حاڵەتێکی تەندروستی بنەڕەتی یان هۆکاری مەترسییەوە دەناڵێنن.
ڕۆبەرت کێنێدی وەزیری تەندروستی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێشنیاری کوتانی ڕۆتینی کۆڤید-١٩ ی بۆ ژنانی دووگیان و منداڵانی تەندروست ڕاگرتووە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو پێشنیارە تەقلیدییە بوو کە سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان پەیڕەوی لێدەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ مارتی مەککاری کۆمیساری FDA و جەی بەتاچاریای بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی، کێنێدی ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤاکسینەکان لە خشتەی کوتانی پێشنیارکراوی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لابراون.
ئەم هەنگاوە دوای هەفتەیەک دێت لە ڕاگەیاندنی مەرجی توندتر بۆ کوتانەکانی کۆڤید-١٩ , سنووردارکردنی بۆ کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکی سەختە.