مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی "شەمس" رایگەیاند، "تورکیا رۆڵێکی سەرەکی هەبو لەو جەنگەی بەسەر" سوریا و رۆژئاوای کوردستاندا سەپێندرا و دەزانن کە تورکیا عەفرین و ناوچەکانی دیکەی وەک سەرێکانی و گرێسپی داگیرکرد.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە راشیگەیاند، لەرێگەی نێوەندگیرەکانیانەوە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیا هەیە، هیواش دەخوازێت ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێبدرێت.
دەڵێت: "نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شەڕ، بەڵام هەمو کات بەرگری لەخۆمان دەکەین".
باسی لەوەشکردوە، هەسەدە و سوپای تورکیا شەڕی درێژخایەنیان لەدژی یەک کردوە، بەڵام بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست لەماوەی دوو مانگی رابردو ئەو پێکدانانە راگیراون، هێواخوازە ئاگربەست ببێتە هەمیشەیی.
عەبدی وتیشی: هەزاران چەکداری بیانی لە سوریا بونیان هەیە و بونەتە کێشە، ئامادەییان هەیەو، بوونەتە کێشەو دەبێت چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا ئەرێنی بووە، جەختی لەسەر ئەگەری تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەگەڵ دیمەشق و گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی کردەوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی "پلانی هەیە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە"؟ عەبدی رایگەیاند، " لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەو کۆبونەوەیە، بەڵام دژی ئەوەش نیە، ئێستا لەگەڵ تورکیا لە شەڕدا نین، دەکرێت لە داهاتودا پەیوەندییەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت و ئەوان ئامادەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان".