رۆژی شەممە 31 ئایاری 2025، پیت هێگسێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له میانی كۆڕبه‌ندی ئاسایشی شانگریلا له سه‌نگافوره وتی، "به‌باشی ده‌زانرێت كه سه‌رۆكی چین فه‌رمانی به سوپاكه‌ی كردوه تا ساڵی 2027 بتوانێت داگیركاری تایوان بكات، سوپای ڕزگاریخوازی گه‌ل، هێزی سه‌ربازی بۆ ئه‌و كاره دروست ده‌كات و ڕۆژانه مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كات بۆ ئه‌و ئه‌ركه ڕاسته‌قینه‌یه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای له هاوپه‌یمانه ئاسیاییه‌كانی واشنتن كرد له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی چیندا به خێرایی خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانیان زیاد بكه‌ن .
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا هۆشداریدا كه چین "به ڕونی و متمانه به‌خۆبون خۆی ئاماده ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌ی هیندستان و زه‌ریای هێمن".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و مه‌ترسییه‌ی چین دروستی ده‌كات ڕاسته‌قینه و ئه‌گه‌رێكی نزیكه، په‌كین ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر ئاسیادا زاڵ بێت و كۆنترۆڵی بكات".
ڕونیكرده‌وه كه ئه‌مریكا "گه‌ڕاوه‌ته‌وه" له ناوچه‌ی هیندستان-ئاسیای هێمن و جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بمێنینه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له وتاره‌كه‌یدا ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا شانازی ده‌كات به گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی هیندستان و زه‌ریای هێمن و ئێمه لێره‌ین بۆ مانه‌وه و ناوچه‌كه‌ی به "شانۆیه‌كی له‌پێشینه" بۆ وڵاته‌كه‌ی وه‌سف كرد.
چین، تایوان به خاكی خۆی ده‌زانێت و به‌ڵێنیداوه ئه‌گه‌ر پێویست بكات به زۆر ئه‌و دورگه‌یه بخاته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشاره سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی بۆ پابه‌ندبون به به‌ڵێنه‌كانی به‌رزكردوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش چڕی یارییه جه‌نگییه‌كانی ده‌وروبه‌ری تایوان زیادكردوه.
حكومه‌تی تایوان بانگه‌شه‌كانی په‌كین بۆ سه‌روه‌ری ڕه‌تده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵكی دورگه‌كه به ته‌نیا ده‌توانن بڕیار له داهاتویان بده‌ن.