Apora Logo

ترەمپ: ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە زۆر نزیکە

ترەمپ: ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە زۆر نزیکە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە "زۆر نزیکە".

31/5/2025

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی ترەمپ و ئیلۆن ماسک، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "زۆر نزیک بووینەتەوە لە ڕێککەوتن لەسەر کەرتی غەززە ، ئەمڕۆ یان سبەی چاوپێکەوتنتان لەگەڵ دەکەم".

 

سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، ترامپ وتی: زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانین لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن بەبێ ئەوەی بۆمب بخەینە خوارەوە ئێران ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەوێت، ئێمەش نامانەوێت وازی لێبهێنین.

 

ناوبراو گوتیشی، چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لە داهاتوو زۆر دوور نییە.

 

ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ میوانداری ئیلۆن ماسکی کرد لە کاتێکدا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە کۆشکی سپی کۆتایی هات.

 

ترامپ سەبارەت بەو ملیاردێرە ئەمریکییە قسەی کرد و وتی، ماسک یارمەتی داوە بۆ ئامادەکردنی پلانەکانی چاکسازی لە حکومەت و بڕیاری سەپاندنی باج.

 

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە ماسک "هاوبەشێکە لەو سەرکەوتنە گەورانەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ئەندامانی تیمەکەی ماسک لە پۆستەکانیاندا دەمێننەوە.

 

ئەم ملیاردێرە ئەمریکییە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ئیدارەی ترەمپ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کارایی حکومەت "کۆتایی هاتووە".


;