Apora Logo

بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هادی عامری بە نیازە سەردانی هەرێم بکات

بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هادی عامری بە نیازە سەردانی هەرێم بکات

بڕیارە بەم نزیکانە هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەمکردنەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دوای ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا.

30/5/2025

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەک کە بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەومی)ی ڕاگەیاندوە، "بڕیارە بەم نزیکانە شاندێکی لایەنە شیعەکان بە سەرۆکایەتی هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان تاوتوێی هەندێک لەو دۆخە ئاڵۆزانە بکەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە تیشک دەخرێتە سەر کارکردن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نەبێت".


لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئاڵۆزی تێکەوت، ئەوەش دوای واژۆکردنی گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمریکا لە کەرتی نەوت، دواتر وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕایگەیاند، کە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نادات.


ئەم هەڵکشانە لە کاتێکدایە کە گرژییە دارایی و سیاسییەکان لە نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمدا پەرەدەسەنن، هاوکات هۆشدارییەکان لەبارەی کاردانەوەی جددی لەسەر سەقامگیری وڵاتەکە.


ڕیشەی قەیرانی دارایی و سیاسی نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر و بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە دابەشکردنی داهاتی نەوت و بودجەی گشتی و پابەندبوونی دارایی هاوبەشەوە هەیە.

;