Apora Logo

لە سنووری پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینەوە شەش کرێکار برینداربوون

لە سنووری پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینەوە شەش کرێکار برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، نۆ کرێکار لە سنووری قەزای پێنجوێن بریندار بوون. سێ لە بریندارەکانیش بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیان و ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

30/5/2025

ڕۆژی هەینی 30ی ئایاری 2025، کاتژمێر 8:30 بەیانی

 لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی لە دەشتی کێلو لە پێنجوێن، مینێکی پاشماوەی جەنگ بە کۆمەڵێک کرێکاردا تەقیوەتەوە، لەئەنجامدا شەش کرێکار بریندار بوون، بریندارەکانیش براونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە سێ کەسیان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.


بریندارەکان بە تەندروستی پێنجوێنیان گوتووە، بۆمبێکیان دۆزیوەتەوە و شێوەی نزیک بووە لە نارنجۆک و کۆن بووە، لەکاتی سەیرکردنیدا تەقیوەتەوە.


کرێکارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵیی بوون و سەرجەمیان خەڵکی سنووری شارەزوور و قەزای سەیدسادقن لە پارێزگای سلێمانی.

;