Apora Logo

وەزارەت دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دایەوە

وەزارەت دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دایەوە

ئەو بڕیارەی کە دراوە بۆ نەناردنی مووچە دژی دەستووری عێراقە و ئەمساڵ تەنها چوار ترلیۆن دینارتان ناردووە.

29/5/2025

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و دەڵێت، ئەو بڕیارەی کە دراوە بۆ نەناردنی مووچە دژی دەستووری عێراقە و ئەمساڵ تەنها چوار ترلیۆن دینارتان ناردووە.


وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامەکەی بە زمانی عەرەبی ناردوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و دەڵێت، ئەمساڵ لەکۆی زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار تەنها چوار ترلیۆن دینارتان ناردووە و نۆ ترلیۆن دینار ماوە بنێردرێت.


وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە “خەرجی کردەیی” پێچەوانەی دەستوورە و پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی داهاتی فیدراڵی دیاریبکرێت.


;