سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥) ڕایگەیاند، فەرمانبەرێک ٦٠٠ ملیۆن دیناری بردوە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە لە پارێزگای دهۆک.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، "فەرمانبەرێک کە لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە پارێزگای دهۆک کاردەکات، بڕە پارەیەک کە 600 ملیۆن دیناری عێراقی مەزەندە دەکرێت بردوە ". سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسە هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار بەبێ ئەوەی هیچ شوێنەواری بدۆزرێتەوە".