لە یاریی کۆتایی کۆنفرانس لیگ یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ریال بیتیسی ئیسپانی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، ریال بیتیس دەستی خۆی پێشخست و لە خولەکی نۆ زەلزولی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، بلوز سیناریۆکەی پێچەوانە کردەوە و کەشی یارییەکەی گرتە دەست و لە خولەکەکانی 65 و 70 و 83 و 90 چوار گۆڵیان نوسییەوە، گۆڵەکانیش ئینزۆ و جاکسۆن و سانچۆ و کایسێدۆ تۆماریان کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی چێڵسی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بلوز نازناوەکەی بەدەستهێنا، چێڵسی بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی ئەو نازناوە، بەمەش چێڵسی بووە یەکەم یانە لە
مێژوودا ببێتە خاوەنی هەرسێ نازناوی کۆنفرانس لیگ و یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنز لیگ.