Apora Logo

شاندی دەم پارتی و ئاک پارتی کۆبونەوە

شاندی دەم پارتی و ئاک پارتی کۆبونەوە

ئاپۆڕا نیوز

28/5/2025


شاندی دەم پارتی پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکان تولای هاتیمۆغولاری و تونسێر باکرهان و جێگری سەرۆکی گروپ گولستان کلیچ کۆچیغیت و سەزای تەمەلی لەگەڵ شاندی ئاک پارتی کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی ئەنەکەسە و عومەر چەلیک وتەبێژی ئاک پارتی و عەبدوڵڵا گولەر سەرۆکی گروپ و ئۆزلەم زەنگین جێگری سەرۆکی گروپەکە نزیکەی ٢ کاتژمێر و ١٥ خولەکی خایاند.


لە میانی دیدارەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕایەکی هەمەلایەنە سەبارەت بە پێشهاتەکانی تورکیا و ناوچەکە بەڕێوەچوو. لەو چوارچێوەیەدا، پێشهاتەکانی دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا، کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ کاک عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بڕیارەکانی کۆنگرە کە لە ١٢ی ئایاردا لەلایەن پەکەکە ڕاگەیەندرا و پێشهاتەکانی دواتر تاوتوێ کران. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کە باس لە هەنگاوەکان کرا بۆ بەرەوپێشچوونی تەندروستانەی پرۆسەکە و ئەو ڕۆڵەی کە دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە بگیرێتەبەر، هەڵسەنگاندنی یەکتر سەبارەت بەو کۆمسیۆنە کرا کە بڕیارە دابمەزرێت. لە میانی دیدارەکەدا چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە ودەم پارتی بەتایبەتی سەبارەت بە پاکێجی لەسێدارەدان و پەیڕەوی تایبەت بە زیندانیانی نەخۆش و دەرکردنی ئەو پەیڕەوانە پێش جەژن بەڕوونی خرایەڕوو.




;