بە وتەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی لە شاری دهۆک، شەوی رابردوو خانمە پزیشکێک بەناوی (ها، ت ) لە ماڵەکەی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
وتیشی" لەکاتی روداوەکەدا ژنە پزیشکەکە لە دەوامدا نەبوە، بەڵکو لە ماڵەوە بوە و بە لێدانی دەرزییەکی تایبەت کە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە چییە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا".
هاوکات مەتین جەمیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک، سەرباری جەختکردنەوەی لە دروستی هەواڵەکە، دەڵێت" ڕوداوەکە کاتژمێر ٨ و نیوی شەو ڕویداوە، هەروەک هێشتا هۆکاری ڕوداوەکە نازانین.
کۆچکردو پزیشکی نیشتەجێی دێرین بوە لە سەنتەری دڵی نەخۆشخانەی ئازادیی و لەهەمان کاتدا فێرخوازی بۆردی کوردستانی نەخۆشییەکانی کرانەوەی سنگە.
لەئێستادا تەرمی ژنە پزیشکەکە لە پزیشکی دادوەریی دهۆکە و بڕیارە پاش توێکاریی بەخاک بسپێردرێت.