Apora Logo

بارسێلۆنا گرێبەستی لامین یامالی نوێكردەوە

بارسێلۆنا گرێبەستی لامین یامالی نوێكردەوە

یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لامین یامال بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.

28/5/2025

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی تاوەكو 2031 راگەیاند.


لامین لەم وەرزەدا ئاستێكی نایابی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشكەشكرد و رۆڵێكی سەرەكی لە بردنەوەی نازناوەكانی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیا بینیوە.


لەم وەرزەدا لاوە حەڤدە ساڵانەكەی بارسێلۆنا لە 55 یاریدا بەشداری 43 گۆڵیكردووە ( 18 گۆڵ و 25 ئەسیست).


 

;