Apora Logo

مێدڤێدێڤ بۆ ترەمپ: بەڕاستی شتە خراپەکە جەنگی جیهانی سێیەمە

مێدڤێدێڤ بۆ ترەمپ: بەڕاستی شتە خراپەکە جەنگی جیهانی سێیەمە

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند، تاکە شتێکی خراپ و ڕاستەقینە کە دەبێت ترەمپ نیگەران بکات جەنگی جیهانی سێیەمە

28/5/2025

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند، تاکە شتێکی خراپ و ڕاستەقینە کە دەبێت ترەمپ نیگەران بکات جەنگی جیهانی سێیەمە، ئەمەش لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاراستەی ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕوسیەکەی کرد.


سەبارەت بە قسەکانی ترەمپ کە پوتین "یاری بە ئاگر دەکات" و دەکرا "شتی زۆر خراپ" بەسەر ڕووسیادا بێت، مێدڤێدێڤ بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ئێکس نووسیویەتی: "تەنها یەک شتێکی زۆر خراپ دەزانم... جەنگی جیهانی سێیەم. هیوادارم ترەمپ لەم شتە تێبگات!"


پێشتر، ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) ڕایگەیاند، "ئەوەی ڤلادیمێر پوتین درکی پێناکات ئەوەیە کە ئەگەر من نەبوایە، پێشتر شتگەلێکی زۆر خراپ بەسەر ڕووسیادا دەهات و مەبەستم ئەوەیە، ئەو یاری بە ئاگر دەکات!"


ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە لە پۆستێکدا ڕایگەیاند، کە پوتین "شێت بووە" دوای ئەوەی هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامدا .


پوتین هەفتەی ڕابردوو دوای پەیوەندییەکی دوو کاتژمێری لەگەڵ ترەمپ ڕایگەیاند، ڕووسیا ئامادەیە لەگەڵ ئۆکرانیا کاربکات لەسەر یاداشتێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاشتی لە داهاتوودا.


سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەم کارە بریتی دەبێت لە دیاریکردنی وردەکارییەکانی ئەگەری ئاگربەست، لەنێویاندا ماوەی ئاگربەستەکە.




;