ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت.
پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی باسی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و واژۆکردنی گرێبەستەکان دەکات.
سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و ئەنجامدانی دوو گرێبەستی وزە کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی لێکەوتووەتەوە و حکومەتی عێراق سکاڵا لەسەر ئەو گرێبەستانە تۆمارکردووە.
بەڵام لە نوێترین کاردانەوەدا، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ گرێبەستەکانی هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەربڕی و دوپاتی لە کوردستانێکی بەهێز کردووەتەوە.
تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، پشتیوانی خۆمان بۆ ههرێمی كوردستانێكی بههێز لە عێراق دووپات دهكهینهوه، هەروەها ڕێزگرتن له ههرێمی كوردستان كۆڵهکهی سهرهكی پهیوهندییهكانمانه لهگهڵ عێراق.
جەختیشیکردەوە کە پاڵپشتی ئەو ڕێککەوتنانە دەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا واژۆی کردوون و وتیشی، هانی هەولێر و بەغداد دەدەین پێکەوە کار بۆ پەرەپێدانی کەرتی غاز بکەن.
ئەوەشێ خستەڕوو کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستاندا کردووە و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەش لە دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان، سوپاسی کرد بۆ گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
تامی برووس ڕاشیگەیاند، غازی هەرێمی کوردستان هاوکار دەبێت بۆ سەربەخۆبوونی عێراق لە ڕووی کەرتی وزەوە.