Apora Logo

پیۆلی: رۆناڵدۆ بەشی هەیە لە شکستەکان

پیۆلی: رۆناڵدۆ بەشی هەیە لە شکستەکان

پیۆلی: رۆناڵدۆ بەشی هەیە لە شکستەکان

27/5/2025

پیۆلی رایگەیاند لە ئاستی یاریزانەکانی بەشێوەیەکی گشتی لەم وەرزەدا رازی نییە و ئەو ئامانجەی دەیانویست بەدەستیان نەهێناوە.

ستیڤانۆ پیۆلی پاش شکستەکەیان بەرامبەر فەتح وتی لە تایمی یەکەمدا یارییەکی باشمان ئەنجامدا بەڵام نەمانتوانی گۆڵی زۆر تۆماربکەین.

وتیشی تایمی دووەم تووشی کێشەی توانای جەستەی بوینەوە و تیپی بەرامبەر توانییان سێ گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە ببنەوە پیرۆزباییان لێدەکەم.

پیۆلی جەختی لەوەکردەوە کە بەشێوەیەکی گشتی لە ئاستی یاریزانەکانی لەم وەرزەدا رازی نییە و ئەو ئامانجانەی دەیانویست بەدەستیان نەهێناوە.

ستیڤانۆ پیۆلی ئەوەی ئاشکراکرد کە ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆرباشە و زۆرینەی یارییەکان دەتوانێت گۆڵ تۆماربکات، ئەو سەرکردەی تیپەکەی و بێگومان بەشی خۆی رۆڵی هەیە لە شکستەکانیش.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کەئەگەر بازارێکی گواستنەوەی باشی بۆ ئەنجام بدەن، کەلەسەرجەم پێگەکانی یاریگا کێشەی یاریزانی نەبێت بێگومان وەرزی داهاتوو دەتوانێت هاندەرانی نەسر دڵخۆشتر بکات.


;