Apora Logo

محەمەد باقر قاڵیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە

محەمەد باقر قاڵیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە

محەمەد باقر قاڵیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە

27/5/2025

محەمەد باقر قالیباف بو شەشەمین ساڵ لەسەر یەک بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران جاریکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێرایەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی دوەمی خولی 12ی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچو، محەممەد باقر قالیباف جارێکی دیکە بوەوە بە سەرۆکی پەرلەمان. 

قاڵیباف، 219 دەنگی لە کۆی 272 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناوە، بەوەش وەک سەرۆکی پەرلەمان مایەوە.

هاوکات ئەحمەد راستینە، کاندیدێکی دیکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بو، 36 دەنگی بەدەست هێنا و 17 دەنگیش پوچەڵ بو، بەمەش محەمەد باقر قالیباف بۆ شەشەمین ساڵی لەسەر یەک وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دیاریکرایەوە. 

پەرلەمانی ئێران 290 کورسی هەیە و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی 12 کەسن لەوانەش سەرۆکی پەرلەمان، دو جێگری سەرۆکی پەرلەمان، شەش سکرتێری پەرلەمان و دو چاودێر کە بۆ ماوەی ساڵێک هەڵدەبژێردرێن.


;