ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2025، پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، لە شاری فیلادلفیا لە پارکی فێرماونت لە مەراسیمی رۆژی یادکردنەوەدا رووداوێکی تەقەکردن روویدا و ژن و پیاوێک کوژران و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
وەک پۆلیسی ئەمریکا ئاماژەی پێداوە هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە و لێكۆڵینەوەکان بەردەوامە.
رۆژی یادکردنەوە کە بەشێوەیەکی نەریتی لە کۆتا دووشەممەی مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، پشوویەکی فیدراڵییە لە ئەمریکا کە تایبەتە بە رێزلێنان و ماتەمینی ئەو کارمەندە سەربازییانەی کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە.