Apora Logo

ئەڵمانیا: بەردەوامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا "سوکایەتیکردنە بە ترەمپ".

ئەڵمانیا: بەردەوامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا "سوکایەتیکردنە بە ترەمپ".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڤلادیمێر پوتین تۆمەتبار دەکات بەوەی هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیای فریوداوە لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست، ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانییە توندوتیژەکانی مۆسکۆ،بۆ سەر کیێڤ.

26/5/2025

یۆهان وادیفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە کەناڵی گشتی ئەڵمانی ARD ڕاگەیاند، پوتین مافەکانی مرۆڤ پشتگوێ خستووە ئەمەش سووکایەتییە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ هەوڵی بەرچاوی داوە بۆ ئەوەی پوتین بخاتە سەر مێزی دانوستان، بەڵام هێرشەکانی ئەم دواییە وەڵامی پوتینن بۆ ئەو هەوڵانە.


بەپێی وتەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕووسیا لە شەوی شەممەدا نزیکەی 300 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و نزیکەی 70 هێرشی مووشەکی و مووشەکی کروزی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە .


ئەم ژمارانە خراپترین شەوی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەوەتەی شەڕەکە لە ساڵی 2022 دەستیپێکردووە.


دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، کە لانیکەم 12 کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.


ڤادێڤۆڵ وتی: دەستدرێژی ڕووسیا سەلماندی کە پوتین هۆگری ئاشتی نییە و دەیەوێت درێژە بەم شەڕە بدات و نابێت ڕێگە بەو کارە بدەین.


لە درێژەی قسەکانیدا وتی "لە ئێستادا سزای زیاتری یەکێتی ئەوروپا ئامادە دەکرێت. وەڵامێکی ڕوون لەلایەن ڕۆژئاواوە دەبێت، و باوەڕم وایە لە ئەمریکاشەوە."


ڤادێفوڵ گوتیشی، دەبێت هەموومان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵام بدەینەوە و جەختی لەوەشکردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕۆژئاوا ناتوانن ڕێگە بدەن ئەم جۆرە هێرشانە بێ وەڵام بمێننەوە.


بە گوتەی ڤادێڤۆڵ، لە ئێستادا پاکێجێکی گەورەی سزاکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئامادە دەکرێت، کە پێی وایە "دەرئەنجامە خراپەکانی لەسەر ئابووری ڕووسیا " دەبێت .


هاوکات ڤادێڤۆڵ ئاماژەی بەوەشکرد، دەرگای گفتوگۆکان کراوەیە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ دانوستان و پێویستە پوتین لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت.

;