Apora Logo

لە هەولێر ژمارەیەک ئارایشتگا داخران، چەند کارمەندێکیان هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بوون

لە هەولێر ژمارەیەک ئارایشتگا داخران، چەند کارمەندێکیان هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز بوون

لە شاری هەولێر، شەش ئارایشتگا بەهۆی ئەوەی چەند کەسێکی هەڵگری ڤایرۆیسی HIV تێیاندا دەستنیشانکراون، داخران.

26/5/2025

کارزان ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەری نەخۆشیيە گوزراوە ڕەگەزیيەکان رایگەیاند: لەسەر ڕێگەی بەحركەی نوێ لە هەولێر شەش ئارایشتگا داخران كە سێ لە كارمەندەكانیان هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ئایدز بون.


ماوەیەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی ئارایشتگا راگیراوە، بەهۆی ئەوەی تێبینی زۆریان لەسەرە، بەتایبەت ئەو ئارایشتگایانەی کەسانی بیانی بەڕێوەیان دەبەن."

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی تووشی ئایدز بوون، بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکراوە، دەیان کارمەندی دیکە لەو ئارایشتگەیانە کاریان کردووە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی کارکردن یاخود تەندروستییان هەبێت، هەوروەها دەست بەسەر چەندین جۆر خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەدا گیراوە کە بەپێی یاسا و رێنماییەکان قەدەخەن.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئارایشتگا و کارمەندەکانیان، ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێریدا بوون و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، هەموویان دەستگیرکراون و بەشێکی نێردراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

;