بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئایاری 2025، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج ڕەوانە بەغدا کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لیستی مووچە کەمێکی دیکە لە بەغدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق دەکرێت.
پێشتر ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندبوو، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕەوانەی بەغدا بکرێت و پێشبینی دەکرێت، بەر لە جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت.
پێشووتریش، وەزارەتی دارایی عێراق لە تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان، چەند گرفتێکی دروستکرد، بەڵام دواجار لە 13ی ئەم مانگە تەمویلی کرد و وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 14ـی ئایارەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە کرد و یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 کۆتایی بەدابەشکردن هات.