پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، چەند هۆکارێک دەخاتەڕوو کە وا دەکەن کێشی جەستە لە وەرزی هاویندا زیادبکات، وەک ئەوەی ئەو باسیدەکات “تەنانەت بەشێک لە خواردنەوە دایتەکانیش دەبنە هۆی قەڵەوی”.
د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، هۆکارەکان بەمجۆرە دەخاتەڕوو:
1 ـــ شه‌ونخوونی به شێوه‌ی به‌رده‌وام و کەمخەویی : دره‌نگ خه‌وتن ده‌بێته هۆی تێکچوونی هۆرمۆنه‌کانی له‌ش که ده‌بنه هۆی زیادبوونی کێش له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئاره‌زوو و توانای وه‌رزش و خه‌مۆکی و دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوکێ.
2 ـــ زۆرخواردنی دۆندرمه و سارده‌مه‌نی: نیو قاپ دۆندرمه بڕی (230 کالۆری) تێدایه، به کرێم و قاوه بڕی (730 کالۆری) تێدایه ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره، بۆ نموونه یه‌ک کاتژمێر راکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سووتاندنی بڕی600 کالۆری.
3 ـــ زۆرخواردنه‌وه‌ی بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه گازییه‌کان: چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه، ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که وزه‌یان تێدا نییه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
4 ـــ زۆرخواردنی (خواردنی خێرا) : وه‌ک گه‌س، هه‌مبه‌رگر و بیتزا، هه‌روه‌ها زیادبوونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و رێستۆرانته‌کان که خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره، به تایبه‌ت که چوونه ده‌ره‌وه‌کان له هاوین دا به هۆی گه‌رماوه هه‌مووی ده‌خرێته شه‌وه‌وه.
5 ـــ نه‌خواردنی بڕی پێویست لە میوه و سه‌وزه‌ی خۆماڵی : به تایبه‌ت به رۆژ، هه‌رچه‌نده له هاوین دا چه‌ندان جۆری به تام و چێژ هه‌یه و گه‌لێک سوودی ته‌ندروستی هه‌یه و زۆر باشترن له میوه‌ی هاورده و هه‌رزانترن و رێگه له زیادبوونی کێش دەگرن و یارمه‌تیی دابه‌زینی کێش ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بشخورێن ته‌نها یه‌ک جاره و به شه‌وانه.
6 ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش: که بڕێکی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه و ریشاڵیان تێدا نییه و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و مادده دژه ئۆکساندنه‌کانیان تێدا نه‌ماوه.
7 ـــ زۆر دووباره‌بوونه‌وه‌ی دانیشتن و کۆبوونەوەی خێزانی و میوان: کە بڕێکی زۆر خواردن ده‌خورێت له بری گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک و چێژ بینین له سروشت و شوێنه جوانه‌کان.
8 ـــ وه‌رزش نه‌کردن و که‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و رۆیشتن به پێ و دانیشتن و به سه‌ربردنی کاتێکی زۆر به دیار ئینتەرنێت و مۆبایل و یارییه ئه‌لیکترۆنییه‌کان.