نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا، لەگەڵ سەرۆکی کاتی سوریا لە تورکیا کۆ بووەوە و لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ڕێکارەکانی هەڵگرتنی سزا ئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر دیمەشق کرا.
تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد "لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوەتەوە.
وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ کراوە بۆ هەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر سوریا، باسی لەوەش کرد، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا ئامانجی واشنتۆنە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش لە وڵاتەکەدا، هەروەها ستایشی شەرعی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.
بە گوێرەی میدیاکانی سوریا بریارە تۆم باراك له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سوریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه، ئەوەش یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی بالای ئەمریکیە لە دوای بڕیاری هەڵگرتنی سزاکان بۆ سەر سوریا لە لایەن ئەمریکا.