شه‌رع مه‌ترسیه‌كى گه‌وره بۆ ته‌واوى وڵاتانى عه‌ره‌بيى‌و توركیا دروستده‌كات‌و سیاسه‌تمه‌دارێكى سوریش زانیاریى گرنگى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌م ئەرشیفی ده‌زگاى هه‌واڵگریى سوریای سه‌رده‌مى به‌شار ئەسەد، ڕاده‌ستى ئیسرائیل كراوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى عەقیل حەنانۆ نوسەرو سیاسەتمەداری سوریى ئاشكرایكردوه، ئەحمەد شەرع سه‌رجه‌م ئەرشیفی ده‌زگاى هه‌واڵگریى سوریای سه‌رده‌مى به‌شار ئەسەدی ڕاده‌ستى ئیسرائیل كردوه‌و ڕێكه‌وتنیشى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوه.
به‌وته‌ى سیاسه‌تمه‌داره سوریه‌كه، ئه‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى لێى ده‌ترسان، شه‌رع ئه‌نجامیدا، چونكه زانیارییه هه‌واڵگریه‌كانى (سوریا، میسر، عێراق، لوبنان، ئوردن، ئێران، تورکیا‌و دەوڵەتانی کەنداو) كه كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كردوه ڕاده‌ستى مۆساد كراوه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ئه‌وه به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، شانە هەواڵگریەکانی وڵاتانى عەرەبی بکەونە دەستی مۆسادو دواتریش زنجیرەیەک تیرۆری لێبکەوێتەوە.
به‌وته‌ى عه‌قیل، ئه‌و بەڵگەنامانه‌ى شه‌رع ڕاده‌ستى ئیسرائیلى كردوه بریتین لە(پەیوەندییەکان، وێنە، کەلوپەلی کەسی‌و نهێنییەکان کە لەفایلە نهێنییەکاندا هەڵگیراون) ئەمەش ڕێگە بەمۆساد دەدات تاکەکان لەناوببات‌و تۆڕە ئەمنییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بەرپرسێکی ئیسرائیلی زانیارییه‌كى له‌باره‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له‌دوا ساته‌كانى ژیانى سیاسی‌دا له‌سوریا، لەڕێگەی ڕوسیاوه داوای لەئیسرائیل کردوە ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات، بەڵام، ئیسرائیل ڕەتیکردوه‌تەوە.