نورەدین ئەلبابا ، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق ڕایگەیاند، "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە لایەن ڕژێمی پێشووە بە هۆکاری سیاسی داواکراوبوون هەشت ملیۆنی تێپەڕاندبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەش کە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی سوریا بە هۆکاری ئەمنی لەلایەن دەزگا هەواڵگرییە سەرکوتکەرەکان و دەزگاکانی ڕژێمی پێشووەوە داواکراوبون.
ئەلبابا تیشکی خستە سەر گرنگترین گۆڕانکارییەکانی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی وەزارەتەکە، جەختی لەسەر پێویستی دووبارە بەڕێوەبردنی ڕێکارەکان و ئۆتۆماتیکیکردنی زانیاری و دەرکردنی ناسنامە بە ناسنامەیەکی بینراوی نوێ کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ ڕەوتە نوێیەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان لە دەزگا ئەمنییەکان دادەمەزرێن و بەشی تایبەت بۆ زیندانەکان و چاکسازییەکان دادەمەزرێنرێت، هەروەها بەشی پاسەوانی سنوورەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی سنوورە وشکانی و دەریاییەکانی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە نایاساییەکان دادەمەزرێنرێت. هەروەها ئەکادیمیایەک بۆ زانستە ئەمنییەکان و پۆلیس دامەزرا.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا دووپاتی کردەوە کە هێزێکی تایبەت دادەمەزرێت کە لە یەکەی مەشقپێکراوی بەرز پێکدێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ئاژاوەگێڕی و دەستبەسەرکردن. هەروەها بەشی پۆلیسی گەشتیاری بۆ پاراستنی شوێنە گەشتیارییەکان و سەردانکەرەکانیان دروست دەکرا.