Apora Logo

هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ مووچەخۆران

هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ مووچەخۆران

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێوەی نەختینە و دەبێت سەرجەم مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردبێت.

24/5/2025

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە تایبەتە بە فەرمانبەرانی شارستانی، سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە 2025-05-27، دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بە شێوەی نەختینە، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە، فۆڕمیان بۆ پڕبکرێتەوە و دوای ئەو بەروارە ناتوانن مووچە وەربگرن.


هاوکات، سەرجەم ئەو مووچەی خۆرانەی هەژماری بانکیان کردووەتەوە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە کارتەکانیان پێبدرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لە ATM وەرگرن.

;