Apora Logo

خەونی گەیشتن بە پرێمەرلیگ وێمبڵی میوانداری "گرانترین یاری جیهان" دەکات.

خەونی گەیشتن بە پرێمەرلیگ وێمبڵی میوانداری "گرانترین یاری جیهان" دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە یاریگای بەناوبانگی وێمبڵی لەندەن میوانداری "گرانترین" یاری ساڵانەی تۆپی پێ دەکات یاری کۆتایی پلەی ئۆفی پرێمەرلیگ.

24/5/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە یانەی شێفیڵد یونایتد ڕووبەڕووی ڕکابەری سەندەرلاند دەبێتەوە، کە لە شەڕێکدایە بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم و کۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی.


شێفیڵد یونایتد بە بردنەوەی کۆی گشتی لە بریستۆڵ سیتی بە ئەنجامی 6-0 لە یاری کۆتاییدا جێگەی خۆی مسۆگەر کردو یارییەکەی لەگەڵ سەندەرلاند ڕێکخست و کۆڤێنتری بە ئەنجامی 3-2 لە یارییەکە دوورخستەوە.


بۆچی گرانترین یارییە لە جیهاندا؟


ئەو تیپە براوەیە دەتوانێت نزیکەی 220 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لەگەڵ 155ملیۆن دۆلاری دیکە ئەگەر لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە لە دوای یەکەم وەرز لەنێو یانە سەرەکییەکان..


ئەم پاداشتە بەخشندانە بەو مانایەیە کە ئەم یارییە گرانترین یارییە لە تۆپی پێدا، جیاوازی نێوان بردنەوە و دۆڕان دەگاتە سەدان ملیۆن دۆلار.


شایەنی باسە جیاوازی نێوان بردنەوە و دۆڕان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە شەممەی داهاتوو لە میونشن لە نێوان ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان بەڕێوەدەچێت، تەنها ٨ ملیۆن دۆلارە وەک پارەی پاداشت.


پێشتر لیدز یونایتد و بێرنلی ڕاستەوخۆ سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی پلەی یەکەم و دووەمی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا.

;