Apora Logo

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆنگرەی نائاسایی خۆی دەبەستێ

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆنگرەی نائاسایی خۆی دەبەستێ

بە بەشداری 300 ئەندام و دەیان لایەنی سیاسیی و نوێنەری ناوەندەکان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و نووسەران 23مین کۆنگرەی نائاسایی کەنەکە بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

24/5/2025

ئەمڕۆ شەممە 24ی ئایاری 2025 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان 23مین کۆنگرەی نائاسایی خۆی بە بەشداری 300 ئەندام و بە ئامادەبوونی لایەنەکانی ئەندامی کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان نوێنەری پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان ومیوانان لە وڵاتی هۆڵەندا دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکا.


کەنەکە کە لە ساڵی 1999 دامەزراوە، 26 ساڵە کار بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردان دەکات، لە کۆنگرەی 23ـەمدا، هەڵسەنگاندن بۆ پرسە نەتەوەییەکان، پێشنیارەکان بۆ چارەسەریی هاوبەش و بڕیارە ستراتیژییەکان بۆ داهاتوو دەکرێن.

;