Apora Logo

پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراک لە سێ پارێزگای هەرێم دەستپێدەكات

پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراک لە سێ پارێزگای هەرێم دەستپێدەكات

دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەم هەفتەیە سیستەمەکە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی کارا دەکرێت.

24/5/2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە سنوری ١٣ پارێزگای عێراق زانیارییەکانیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک نوێ کردووەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاوڵاتیان بە ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێن.


وتیشی، هەفتەی رابردوو سیستمی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە کاراکرا، بڕیارە ئەم هەفتەیەش سیستمەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی کارابکرێت.


دەشڵێت، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، تا سەرەتای مانگی تەمموز سیستمەکە لە سەرتاسەری عێراق کارا دەبێت و پێویستە سەرجەم خێزانەکان لەو سیستمە زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە.


باس لەوەشکراوە، تا سەرەتای مانگی تەمموز پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان زانیارییەکانیان.



;