Apora Logo

کەشناسی هەرێم: بایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوەو پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم: بایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوەو پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم باران دەبارێت هاوکات بایەکی بەهێزیش بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

24/5/2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.


وتیشی، لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم باران دەبارێت هاوکات بایەکی بەهێزیش بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە.


باسی لەوەشکرد، بایەکی بەهێز روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات، هاوکات شەوی رابردوو بەهۆی بای بەهێز لە هەولێر، چەندین ماڵ و گۆڕەری کارەبا زیانیان پێگەیشتووە.


لەلایەکی دیکەشەوە دەستەی کەشناسیی عێراق ئەوەی خستووەتە روو، لەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما نزم ده‌بنەوە و خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت و لە هەندێک ناوچە تەرزەشی لەگەڵ دەبێت.



پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:


هەولێر : ٣٩ پلەی سیلیزی


سلێمانی : ٣٧ پلەی سیلیزی


دهۆک : ٣٦ پلەی سیلیزی


کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی


زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی


هەڵەبجە : ٣٩ پلەی سیلیزی


سۆران : ٣٦ پلەی سیلیزی


حاجی ئۆمەران :٢٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی



;