Apora Logo

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی 12 ملیار دینار زیادیکردووە.

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی 12 ملیار دینار زیادیکردووە.

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی 12 ملیار دینار زیادیکردووە.

23/5/2025

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردوو سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر 12 ملیار دینار زیادیکردووە.


ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین 24 ملیار و 345 ملیۆن و 36 هەزار و 387 دینار بووە.

ڕوونیشیکردەوە كە %86ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %14ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.


بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر کە داهاتەکە 12 ملیار و 405 ملیۆن دینار بووە، داهاتی هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 12 ملیار دینار زیادی کردووە.


ماڵپەڕی شەفافیەتی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێم بە فەرمی دان بەو داتایانەدا نانێت کە لە ماڵپەڕەکە بڵاودەکرێنەوە.

;