درەنگانی شەوی ڕابردوو، برایەکی تەمەن 18ساڵ خوشکەکەی خۆی کوشت
دیاکۆ حسێن_#ئاپۆڕانیوز
کاتژمێر 2:30خولەکی شەوی ڕابردو لە گوندی پیر ڕەشی پارێزگای هەولێر برایەک تەقە لە خوشکەکەی خۆی دەکات و دەیکوژێت
بەگوێرەی زانیاریەکان، کچەکە ناوی (ئیمانە) و لەدایک بوی ساڵی 2003 یە هەروەها کوڕەکەش لەدایک بوی ساڵی 2007ە و لەدوای تەقەکردن لە خوشکەکەی ڕادەکات و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە
هاوکات هۆکاری تەقەکردنەکە، بۆکێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەووە و هێزە ئەمنیەکانی هەولێر دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە.