Apora Logo

گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە نارەزایی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە و دەوڵەتان ئیدانەی دەکەن

گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە نارەزایی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە و دەوڵەتان ئیدانەی دەکەن

یدانەکردنی نێودەوڵەتیی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی خۆراک و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەی گەمارۆدراو بەردەوامە

22/5/2025

 

ئیدانەکردنی نێودەوڵەتیی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی خۆراک و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەی گەمارۆدراو بەردەوامە و قەیرانی برسێتی زیاتر لە دوو ملیۆن خەڵکی غەززەی گرتۆتەوە.


لە ناڕەزایەتییەکی نوێدا دژی شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە، حکومەتی کەتەلۆنیا بڕیاریدا دەستبەجێ نووسینگەی دامەزراندن لە دەرەوەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیب دابخات.


پەرلەمانتار جێسیکا ئەلبایک بڕیارەکەی ڕاگەیاند، کە دوای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارتی کۆمۆنەکان گەیشتە ئەنجام.

ئەلبایک ئەوەی لە فەلەستین ڕوودەدات بە جینۆساید وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کەتەلۆنیا ناتوانێت لە بەرامبەر داگیرکاری و پاکتاوی نەتەوەیی بێدەنگ بێت.


لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕوونیکردەوە، ئەو نووسینگەیە کە 10 ساڵ لەمەوبەر بۆ پاڵپشتیکردنی بازرگانی کەتەلۆنیا دامەزراوە، ئەمڕۆ بۆ هەمیشە دادەخرێت، دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 2023ەوە چالاکییەکانی ڕاگرتووە. 

 

 

 

لە ئیرلەندا، سیمۆن هاریس، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، حکومەتی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە.

هاریس ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل هەوڵدەدات فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەربکات وەک بەشێک لە شێوازێکی بەردەوامی تاوانەکانی جەنگ.

ناوبراو پلانی حکومەتی ئیسرائیل بۆ وا نیشاندانی کەمترین یارمەتی بە هەزاران فەڵەستینی برسی بە قێزەون وەسف کرد.

هەروەها هاریس وتیشی: جیهان ئەوەندەی نەکردووە کە فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی خۆی، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێرلەندا هەوڵی داڕشتنی پڕۆژە یاسایەک دەدات کە بازرگانی لەگەڵ نیشتەجێبوونی نایاسایی ئیسرائیل لەسەر زەوی فەلەستین قەدەغە بکات. 




لە یۆنان، وەزیری دەرەوەی جۆرجۆس جیراپێتریتیس ڕایگەیاند، پێویستە ڕێڕەوی دەستبەجێ و بێ سنووری هاوکارییە مرۆییەکان لە

سەرانسەری کەرتی غەززە ئاسانکاری بۆ بکرێت.

 

توڕەیی ئەوروپی

لای خۆیەوە سیسیلیا سترادا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆسایدە و ئیسرائیل یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات



;