.
به شی کاروباری حزب و ڕێکخراوه سیاسییه کان له کۆمسیۆنی هه ڵبژاردنه کان ڕایگه یاند، ئه مڕۆ پێنج شه ممه ، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، هه ڵوێستی کۆتایی له باره ی پڕۆسه ی تۆمارکردنی هاوپه یمانییه سیاسییه کان، له گه ڵ کۆتایی هاتنی ده وامی فه ڕمی ڕۆژی پێنج شه ممه، له و ماوه یه ی دیاریکراوه بۆ پێشکه شکردنی داواکاری تۆمارکردن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە بە دەست بەغداد تودەی گەیشتووە، هەڵوێستەکە بەم شێوەیە بووە:
- ژمارەی حزبە مۆڵەتپێدراوەکان: ٣٤٣ حزب
- ژمارەی ئەو حبانەی کە لە سەروبەندی دامەزراندنن : ٦٠ حزب
- ژمارەی ئەو حزبانەی ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دەربڕیوە: ١١٨ حزب
- ژمارەی هاوپەیمانییەکانی پێشوو: ٦٦ هاوپەیمانی
- ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی کە بڕوانامەی… ڕەزامەندی دەستەی کۆمسیارانیان هەیە : ٥ هاوپەیمانی
- ژمارەی ئەو هاوپەیمانیانەی چاوەڕێی پەسەندکردنی دەستەی کۆمیساریاین: ١١ هاوپەیمانی
- ژمارەی ئەو هاوپەیمانیانەی کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕیوە: ٢٥ هاوپەیمانی
- ژمارەی ئەو لیستە تاکەکەسیانەی کە داواکارییەکیان پێشکەش کردووە بۆ دەربڕینی خواستی بەشداریکردن: ١٦ لیست
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کە ئەمە شەشەمین هەڵبژاردنە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ .