Apora Logo

بەغدا مەرجێکی دارایی نوێی بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاند بۆ پێدانی مووچەی مانگی ئایار.

بەغدا مەرجێکی دارایی نوێی بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاند بۆ پێدانی مووچەی مانگی ئایار.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥)، مەرجێکی نوێی داناوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندیەوە

22/5/2025


 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥)، مەرجێکی  نوێی داناوە  بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندیەوە


سەرچاوەیەک بە ئاژانسی بەغداد تودەی راگەیاندوە  "وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕەتیکردووەتەوە مووچەی مانگی ئایار بنێرێت یان پارەی موچەی فەرمانبەران بدات، مەگەر حکومەتی هەرێم داهاتی غەیرە نەوتی بنێرێت، کە نابێت لە 70 ملیار دینار کەمتر بێت".


زیاتر دوا و وتی ، "وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئایار بە بڕی 952 ملیار دینار، بەپێی لیستەکانی مانگی نیسان، و پێش جەژن خەرج دەکرێت، بەمەرجێک داهاتی غەیرە نەوت ڕەوانە بکرێت".


سێشەممەی ڕابردوو، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە تەواوکردنی مووچەی مانگی ئایار و نیوەی ئەو داهاتەی لە دەروازە سنوورییەکان و باج کۆکرایەوە، ڕادەستی کردووە. ئەو سەرچاوەیە بە (بەغداد تودەی)ی ڕاگەیاند، "پێشبینی دەکرێت وردبینیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەفتەیەک زیاتر نەخایەنێت، بەو پێیەی پێش پشووی جەژنی قوربان مووچە خەرج دەکرێت".


لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکشەممەی ڕابردوو دووپاتی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئایار لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

 

هەورامی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای ئەوە بڵاویکردەوە بە بەغدا تودەی ڕایگەیاند، "وەزارەتی دارایی بودجەی هەموارکراوی مانگی چواری ڕەوانەی بەغدا کردووە". ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایار ئامادە دەکات و دەینێرێت بۆ بەغدا".


قەیرانی مووچە لە کوردستان لەکاتێکدایە کە دووپاتکردنەوەی بەستێنی ناکۆکی دارایی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بە گواستنەوەی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان لە بەرامبەر پشکی هەرێم لە بودجە و مووچەی فەرمانبەران.

سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراون، دواکەوتنی مووچە بۆتە ڕووداوێکی مانگانە بۆ فەرمانبەران، هاوکات نەبوونی ڕێگەچارەی یەکلاکەرەوە و بەردەوام بۆ کۆتاییهێنان بە ئازاری هەزاران خێزان کە ڕاستەوخۆ پشت بە داهاتی خۆیان لە دامەزراندنی گشتی دەبەستن.


;