Apora Logo

ناتانیاهۆ ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بەڵام بە مەرج

ناتانیاهۆ ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بەڵام بە مەرج

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئامادەیی خۆی بۆ "کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، بەڵام بە مەرج" ئاشکرا کرد.

21/5/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئامادەیی خۆی بۆ "کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، بەڵام بە مەرج" ئاشکرا کرد.


ناتانیاهۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛"من ئامادەم کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت، بەڵام بە مەرجێک کە گەرەنتی ئاسایشی ئیسرائیل بکات و غەززە لە ژێر کۆنترۆڵی حەماس نەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر  ئاگربەست هەبێت بۆ گەڕانەوەی ڕفێنراوەکان، ئێمە ئامادەین، بەڵام ئاگربەستێکی کاتی دەبێت.


ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێزەکانمان بە توندی لە حەماس دەدەن، منیش وەزیری بەرگریم ئاڕاستە کردووە کە هێرشی زیاتر و بەهێزتر ئەنجام بدات، هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە دەخرێنە ناوچە ئارامەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێمەوە.


نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی "پابەندە بە گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی شەڕەکە لە غەززە، و کارەکان هێشتا کۆتایی نەهاتووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "٢٠ زیندانی زیندوو و ٣٨ تەرم هەیە، ئێمەش کاردەکەین بۆ وەرگرتنەوەی هەموویان".


;