Apora Logo

تائێستا ملیۆنێک و 76 هەزار هاووڵاتی بەتەواوی توێژەکانەوە بیمەی تەندروستیان بۆ کراوە

تائێستا ملیۆنێک و 76 هەزار هاووڵاتی بەتەواوی توێژەکانەوە بیمەی تەندروستیان بۆ کراوە

بەڕێوەبەری سندوقی بیمەی تەندروستی راگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو لە شەش پارێزگای دیکەی عێراق بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

21/5/2025

بەڕێوەبەری سندوقی بیمەی تەندروستی راگەیاند، سەرەتای ساڵی داهاتوو لە شەش پارێزگای دیکەی عێراق بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار، نەجەفە، کەربەلا و بابل دەگرێتەوە.


عەلی ئەحمەد عوبێد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند ، پێشبینیدەکەن لە رۆژانی داهاتوودا دوو پارێزگای دیکەش بۆ بیمەی تەندروستی زیادبکرێت تا لەگەڵ ئەو شەش پارێزگایەدا بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.


هەروەها وتیشی ، دەستەکەیان کاردەکات بۆ دابینکردنی کارمەند بۆ پارێزگاکان تا کارەکانی ئەو کەسانە جێبەجێبکەن کە کارتی بیمەی تەندروستی دروستدەکەن، چونکە بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە تەواوی هاووڵاتیان لە بیمەی تەندروستی سودمەند دەبن و لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا بەنرخێکی کەم خزمەتگوزاری تەندروستیان پێشکەشبکرێت و پێویست بەوەنەکات بۆ چارەسەرکردن بچنە دەرەوەی وڵات.


هەروەها ئەوەشی راگەیاند کەوا ، تائێستا ملیۆنێک و 76 هەزار هاووڵاتی بەتەواوی توێژەکانەوە بیمەی تەندروستیان بۆ کراوە.


;