پاپای نوێی ڤاتیکان لە یەکەم وتاریدا ڕایگەیاند تا دێت دۆخی غەززە، خراپتر دەبێت و داوادەکەم ڕێگە بدرێت بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە و کۆتایی بە شەڕەکە بهێندرێت کە منداڵان و بەساڵاچوان و نەخۆشەکان باجەکەی دەدەن
پاپای ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم، لە یەکەم وتاریدا کە لە گۆڕەپانی پێترۆس لە ڤاتیکان پێشکەشی کرد، دۆخی غەززەی بە ئازاربەخش لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند تا دێت دۆخەکە خراپتر دەبێت.
پاپا جەختی لەوەش کردەوە؛ "دۆخی کەرتی غەززە نیگەرانکەر و ئازاربەخشە"، پێویستە ڕێگا بدرێت یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، ھەروەھا کۆتایی بەو شەڕە دوژمنکارانە لە غەززە بھێندرێت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، پاپا دەڵێت؛ بانگەوازەکەم نوێ دەکەمەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە چونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدرێت و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن کە بوەتە هۆی ئەوەی منداڵان، بەساڵاچوان و نەخۆشەکان باجی قورسی شەڕەکە بدەن.