Apora Logo

هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا... دەرفەتێکی مێژووییە یان یارییەکی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانە؟

هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا... دەرفەتێکی مێژووییە یان یارییەکی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانە؟

لە کاتێکدا باس لە لابردنی سزاکانی سەر سوریا دەكرا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە "دەسەڵاتی ئینتقالیی سوریا چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ داڕمان"، ئەم گۆڕانکارییە لەناکاوە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ترەمپ کە سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەو ووڵاتە هەڵدەگیرێن.

21/5/2025

لە کاتێکدا هۆڵەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە مشتومڕێکی گەرمدا بوون لەسەر چارەنووسی سزاکانی سەر سوریا، مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شۆکێکی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک ڕایگەیاند کە "دەسەڵاتی ئینتقاليی سوریا چەند هەفتەیەکى ماوە بۆ داڕمان"، داوای هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپای کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی کە لە دەوڵەتی سوریا ماوەتەوە.


ئەم گۆڕانکارییە لەناکاوە لە قسەکردنەکانی ڕۆژئاوادا کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ کە سزاکانی ئەمریکا لەسەر دیمەشق هەڵدەگیرێن، لەلایەن پایتەختەکانی ئەوروپا پێشوازییەکی وریایان لێکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئایا ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی خواستێکی ڕاستەقینەیە بۆ بنیاتنانی ئاشتییەکی بەردەوام یان تەنها مانۆڕێکی جیۆپۆلەتیکییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران و ڕووسیا.



لە ئاوڕێژکردنی دەوڵەتەوە بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگا... بۆچی کاتی هەڵگرتنی سزاکانە؟


د.محەمەد حەبەش، پەرلەمانتار و ئەکادیمی پێشووی سوریا لە لێدوانێکیدا بۆ ژووری هەواڵەکانی سکای نیوز عەرەبی، ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا لە هیچ شوێنێکەوە دەرنەچووە، بەڵکو درکاندنی واقیعێکی توندە كە "سزاکان ڕژێمی نەخستە خوارەوە، بەڵام ژیانی خەڵکیان هێنایە خوارەوە".


حەبەش جەختی لەوەش کردەوە کە بەردەوامیی سزاکان درێژەپێدەری وەهمێکی سیاسییە کە واقیعی سوریای بەسەردا بردووە و دەڵێت " گەلی سوریا ئەوانەن کە بەهۆی ئەو سزایانە زیانیان پێگەیشتووە نەک ڕژێم".


ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە چیتر سیاسی نییە، بەڵکو مرۆیی و ئابوورییە، ڕوونیدەکاتەوە: "گەمارۆکان بەرهەمهێنانی پەکخستووە، چینی ناوەڕاستی لەناوبردووە، ئاوارەبوونیان قووڵترکردووەتەوە، وەک پەندێک وایە برینێک دادەخات بەڵام ناهێڵێت هەوا بگاتە جەستە".


لە درێژەی قسەکانیدا وتی "پێویستمان بە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی هەیە لە بواری پەروەردە و ژێرخانی و وزەدا نەک تەنها هاوکاری مرۆیی".


حەبەش لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سەقامگیری سوریا بەرژەوەندییەکی ئەوروپییە بە شێوەیەکی نایاب، لە ڕەچاوکردنی ئەخلاقی تێدەپەڕێت و خودی ئاسایشی نەتەوەیی ئەوروپا دەگرێتەوە.



سزاکانی ئەوروپا کاریگەری خۆیان لەدەست داوە و ئەوروپا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی ویژدان دەبێتەوە.


توێژەر و ئەکادیمی فەرەنسی دکتۆر ژان پیێر مێلالی ڕێبازێکی ئاڵۆزی خستەڕوو کە نیشان دەدات چۆن سزاکان لە ئامرازێکی فشارەوە گۆڕاون بۆ بارگرانییەکی دووانە: ئەخلاقی و ستراتیژی.


مێلالی ڕوونیشیکردەوە، "گەمارۆکان ڕژێمی سوریای نەخستە خوارەوە، بەڵام هەر ئومێدێکیان بۆ گەڕانەوە بۆ سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابووری لەناوبرد، سزاکان دژی مانەوەی ڕۆژانەی ئەو هاووڵاتییە سوورییەن".


مێلالی پێی وایە کە گۆڕانی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەرفەتێکی دەگمەن دەکات بۆ ئەوروپا بۆ پێداچوونەوە بە ئامرازە سیاسییەکانیدا، دەشڵێت، "گۆڕانکارییەکە تەنها لە بڕیاردانی ئەمریکادا نییە، بەڵکو لە درککردنی ڕۆژئاواشدایە کە سیاسەتی سزادان ئێستا زیاتر خزمەت بە نەیارەکانی دەکات لەوەی کە کاریگەری لەسەریان هەبێت".


ڕوونیشیکردەوە: هەڵگرتنی سزاکان تاقیکردنەوەی متمانەیە لە نێوان ئەوروپا و گەلی سوریا، نەک تەنها لە نێوان ئەوروپا و ڕژێمدا. دروستکردنی پەیوەندییەکی دادپەروەرانە لەگەڵ سوریادا پێویستی بە وازهێنان لە لۆژیکی مەرجداری سیاسی ڕەها و ئامێزگرتنی دیدگایەکی درێژخایەن هەیە کە کرانەوەی ئابووری بە چاکسازیی سیاسی ناوخۆییەوە ببەستێتەوە.


لە کۆتایی شیکارییەکانیدا، میلالی هۆشداریدا لەوەی کە پاراستنی سزاکان تەنیا بە مانای ڕادەستکردنی مەلەفی سوریایە بە ئێران و ڕووسیا لەسەر تاوەیەک، لە نێوان بۆشایییەکی سیاسیدا.



کرانەوەی ڕۆژئاوا چەكێكی سپی نییە... سوریا دەبێت خۆی دابڕێژێتەوە.


لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە توێژەری ئەکادیمی و سیاسی یاسر ئەلنەجاڕ بە تۆنێکی ڕەخنەگرانە لە پرسەکە نزیک دەبێتەوە کە گوزارشت لە ترسی ڕاستەقینە لە لەدەستدانی دەرفەتێکی مێژوویی دەکات. دەڵێت "کردنەوەی ڕۆژئاوا بەڕووی دیمەشقدا تەختەیەکی سپی نییە. پەیوەستە بە مەرجە ناڕاستەوخۆکانی پەیوەست بە فراوانکردنی بنکەی دەسەڵاتدار و وەستاندنی کۆکردنەوەی تائیفی و بەدەستهێنانی دادپەروەری ئینتقالی".


ئەلنەجار هۆشداریدا لەوەی هەر جۆرە لاوازییەک لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ساتەدا وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم: "جیهان چاودێری دیمەشق دەکات، چاوەڕێی نیشانەکانی ئیرادەیەکی ڕاستەقینەی گۆڕانکارییە. هەڵگرتنی سزاکان بەبێ چاکسازی ناوخۆیی تەنها پشوویەکی کورت دەبێت لە داڕمانی بەردەوامدا".


بە گوتەی ئەلنەجاڕ، ئەمڕۆ ڕژێمی سوریا پێویستە زیاتر لە وەرگرتنی پارە یان وەبەرهێنان زیاتر بکات. بەڵکو دەبێت گرێبەستی کۆمەڵایەتی پێناسەبکاتەوە و میکانیزمی حوکمڕانی شەفاف دابمەزرێنێت و هێزەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهێز بکات و دامەزراوە ئابوورییەکان دابڕێژێتەوە بۆ ئەوەی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ سەرمایەداران دروست بکات.



بەبێ پڕۆژەی گەشەپێدانی گشتگیر، بڕیارەکەی ئەمریکا هەنگاوێکی ناتەواوە.


نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی ئیحاب عەباس پێی وایە ئەم هەنگاوەی واشنتۆن لە چوارچێوەیەکی فراوانتر لە پرسی سوریا دێتە ئاراوە. دەشڵێت "ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین پێگەی ئەمەریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە بەهۆی خواستی کۆنتڕۆڵکردنی کاردانەوەکانی قەیرانی پەنابەران و کۆنتڕۆڵکردنی نفوزی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت".


سەبارەت بە قۆناغی دوای گەمارۆکان، عەباس وتی، "بەبێ پلانێکی تۆکمە بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاشتەوایی نیشتمانی، ئەم بڕیارە وەک هەنگاوێکی ناتەواو دەمێنێتەوە. هەڵگرتنی سنووردارکردنەکان نابێتە هۆی گەڕاندنەوەی کارەبا و دروستکردنی قوتابخانە و دروستکردنی هەلی کار".


عەباس ئاماژەی بەوەدا کە ئەوروپا بە سەرچاوە و دامەزراوەکانیەوە توانای سەرکردایەتیکردنی پڕۆژەیەکی ئابووری جددی لە سوریادا هەیە، بە مەرجێک لە حیساباتی تەسک تێپەڕێت و بەشداری هاوبەشییەکی ڕاستەقینەی گەشەپێدان بکات.



ئایا دادپەروەری ئینتقالی بەدەست دێت؟


یەکێک لە خاڵە هەرە دیارەکان کە هەموو وتاردەران جەختی لەسەر کردەوە، پێویستی گەیشتن بە دادپەروەری ئینتقالی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی پێشێلکارییەکان بوو.


سەبارەت بەم بابەتە، حەبەش وتی، "داواکارییەکانی ئەمریکا و ئەوروپی سەرەڕای سروشتی سیاسییان، لە جەوهەردا لەگەڵ داواکارییەکانی خودی سوورییەکاندا یەکدەگرنەوە".


سورییەکان، بە گوتەی حەبەش، یەکەم کەسن کە داوای فراوانکردنی حکومەت و کۆتاییهێنان بە هاندان و فراوانکردنی بەشداری سیاسی دەکەن.


هەروەها ئەوەی کە لە دۆخی سوریادا سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە ئێستا دەزگایەکی فەرمی سوریا هەیە کە کار لەسەر دادپەروەری ئینتقالی دەکات. ئەمە هەنگاوێکی ڕەمزییە کە ئاماژەیە بۆ ئارەزووی هەنگاونان بەرەو جۆرێک لە چاکسازی مێژوویی. بەڵام ئەم دەزگایە هێشتا پێویستی بە پشتیوانی تەکنیکی و ماددی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دڵنیابوون لە متمانەپێکراوی.


سوریا: لە نێوان ئاسۆی چاکبوونەوە و مەترسییەکانی دووبارەبوونەوەی... ئەوروپا لە مەترسیدایە

هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا نەک هەر ساتێکی سیاسی گرنگە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی مێژووییە بۆ پەیوەندیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتێک کە لە دە ساڵ و نیوێک شەڕ و وێرانکاریدا ماندوو بووە.


ئەگەر بڕیارەکەی ئەمریکا خاڵی دەستپێک بووبێت، ئێستا بەرپرسیارێتی گەورەتر دەکەوێتە ئەستۆی ئەوروپا.


ئەوەی پێویستە تەنها هەڵگرتنی گەمارۆکان نییە، بەڵکو پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەکی گشتگیرە بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی سوریا، لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە، بە شێوەیەک کە یەکگرتوویی وڵاتەکە مسۆگەر بکات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی قەیرانەکان بکات.


هەروەها پێویستە دیمەشق لە ناوخۆ و دەرەوەدا نیازپاکی و کراوەیی نیشان بدات و چاکسازی ڕاستەقینە بخاتە ڕوو کە متمانە بەرز بکاتەوە.


لە نێوان فشارە ناوخۆییەکان و ڕەچاوکردنی دەرەکیدا، سوریا لە گۆڕەپانێکدا دەمێنێتەوە: یان وەک پێکهاتەیەکی سەقامگیر لەگەڵ نەزمی نوێی جیهانیدا تێکەڵ دەبێت، یان بگەڕێتەوە بۆ گۆشەگیری و ئاژاوە.


ئایا سوورییەکان دەست بەسەر ئەم ساتەوەختە مێژووییە دەگرن، یان وەک زۆرێک لە دەرفەتەکانی دیکەی ڕابردوو بەفیڕۆ دەچێت؟



 





;