Apora Logo

دوایین نامەی ئێلی کۆهین بۆ هاوسەرەکەی پێش لە سێدارەدانی

دوایین نامەی ئێلی کۆهین بۆ هاوسەرەکەی پێش لە سێدارەدانی

لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا دوای ٦٠ ساڵ لە لەسێدارەدانی ئێلی کۆهینی سیخوڕی ئیسرئیلیی لە دیمەشق، تەواوی ئەرشیفەکەی لەلایەن مۆسادەوە گەڕێندرایەوە تەلئەبیب کە پێکهاتبوو، لە پاسپۆرت و دوا وەسیەتنامە و هەزارەها بەڵگەنامەی دیکە.

21/5/2025

دەقی نامەکەی ئێلی کۆهین بۆ خێزانەکەی:-


بۆ نادیەی هاوسەرم و خێزانە خۆشەویستەکەم...


ئەم دوا وشانەتان بۆ دەنووسم و داواتان لێدەکەم هەمیشە لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ یەکتردا، لێت دەپاڕێمەوە کە لێم خۆش بیت. نادیە و ئاگاداری خۆت و منداڵەکان بیت و بیانپارێزیت، و بە تەواوی پەروەردەیان بکەیت، و خۆت یان ئەوان لە هیچ شتێک بێبەش نەکەیت، و هەمیشە لە پەیوەندیدا بیت لەگەڵ خێزانەکەم ئازادی لەوەدا. خێزانە خۆشەویستەکەت لەبیر مەکە، دوا بیرکردنەوە و دوعاکانمیان بۆ بنێرە، وە لەبیرت نەچێت دوعا بۆ ڕۆحم و ڕۆحی باوکم بکەیت. بۆ هەمووتان، گەرمترین ماچ و ئارامیم.


ڕاگەیاندنی ئەرشیفی ئێلی کۆهین لە لایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە هاوکات بوو لەگەڵ یادی ٦٠ ساڵەی لەسێدارەدانی بە شێوەیەکی ئاشکرا لە دیمەشق لە ١٨ی ئایاری ١٩٦٥.


هاوکات لە میانی مەراسیمێکدا کە تیایدا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و دەیڤید بارنیا بەڕێوەبەری مۆساد کەرەستەکانیان پێشکەش بە بێوەژنەکەی کۆهین، نادیە کۆهین کرد.


نووسینگەی نەتانیاهۆ پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هەزاران بەڵگەنامەیە پێکەوە تەواوی ئەرشیفی هەواڵگریی سوریای سەر بە ئێلی کۆهین پێکدەهێنن و ئۆپەراسیۆنەکەی بە دەستکەوتێکی "مێژوویی" وەسف کرد.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری دەزگایەکی هەواڵگری بیانی ئەنجامدراوە.


;